سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان

12:58 - 24/12/2024

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کراوە .

ناسنامەی ئەم بەندکراوەیە بۆ هانا "حەمید مورادیان" خەڵکی فیروزئاوای لوڕستان ، سەلمێنراوە .

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

06:18 - 24/12/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین