سێدارە
ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە
01:23 - 11/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەیانی ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سەیوان یەعقوبی ، کوڕی عەبدولسەمەد و خەڵکی ئاوایی "بێساران"ی سەر بە سەوڵاوا کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە ڕاگوێزراوە .
سەیوان یەعقوبی تەمەن ٣٦ ساڵ ، باوکی منداڵێک ، خەڵکی ئاوایی بێساران و دانیشتوویی شاری مەریوانە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست"ی کەسێک بە ناوی مەسعود خەڵکی ئاوایی "ولەژێر"ی مەریوان دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئەمیر محەمەدخانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیواندەرە ئازاد کرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایکبوونی
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو