بەندکراوان

ئەمیر محەمەدخانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیواندەرە ئازاد کرا

04:53 - 28/12/2024

ئەمیر محەمەدخانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیواندەرە ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە "٤ی بەفرانباری ١٤٠٣" ئەمیر محەمەدخانی خەڵکی دیواندەرە ، دوای ٢٨ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراوە .

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە "٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتڵاعات ڕاگوێزرابوو .

شایانی باسە ئەمیر محەمەدخانی ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی دیواندەوە بۆ بەندیخانەی سنە و دواتر بۆ بەندیخانەی دیواندەرە ڕاگوێزرابوو .

03:19 - 28/12/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین