بەندکراوان
بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی ئەمیر محەمەدخانی شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە
07:51 - 12/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ماوەی ١٥ ڕۆژە شارۆمەندێک بە ناوی "ئەمیر محەمەدخانی" خەڵکی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بار و دۆخ و چارەنوسی بەردەست نیە .
ئەمیر محەمەدخانی ڕۆژی چوارشەممە "٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و حوکمی دادگا لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو .
بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی سەرماوەز بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بار و دۆخی ئەو سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتیان کردووە و پێیان ڕاگەینراوە کە ئەمیر محەمەدخانی بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە لە ساتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی ، چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و مافی وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە .
ئەمیر محەمەدخانی خێزاندار و باوکی منداڵێکە .
10:56 - 12/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئەمیر محەمەدخانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیواندەرە ئازاد کرا
- ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە
- دەستبەسەر کرانی ئەمیر محەمەدخانی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- فەرشاد شوکروڵڵا دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا