بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی ئەمیر محەمەدخانی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
10:53 - 28/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە "٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "ئەمیر محەمەدخانی" خەڵکی دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ؛ بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی سەرماوەز بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بارودۆخی سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتیان کردووە و پێیان ڕاگەینراوە کە ئەمیر محەمەدخانی بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزراوە .
ئەمیر محەمەدخانی خێزاندار و باوکی منداڵێکە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئەمیر محەمەدخانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیواندەرە ئازاد کرا
- بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی ئەمیر محەمەدخانی شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە
- کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
- شەش شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران