هەواڵ

کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

04:11 - 10/11/2024

کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی "١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .

ناسنامەی ئەم کچە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "ڕۆژان شەهبازی" تەمەن ١٤ ساڵ کچی جەمال و شیوا مورادی و خەڵکی دیواندەرە سەلمێنراوە .

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ڕۆژان شەهبازی بە هۆیی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانی ، کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .

04:16 - 10/11/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین