سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
07:01 - 25/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە "٥ی بەفرانباری ١٤٠٣" سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "حوسێن مەنسوری نەسەب" خەڵکی کوهدەشت و "مەسعود جەلیلیان" خەڵکی "ئیسلاماوای غەرب (شاباد)" لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو بەندکراوەیە حەوت ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەیکی هاوبەشدا بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو .
07:05 - 25/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە بەندیخانەی جەیرۆفت
- بەندکراوێکی سزا دراو بە لە سێدارەدان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج