سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

11:15 - 23/12/2024

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "لوقمان شنگە" تەمەن ٤٥ ساڵ ، کوڕی حەبیب و خەڵکی نەغەدە ، لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو لە ١٣٩٦ بە تۆمەتی تاوەنەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

 

ئەم بەندکراوەیە ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی لە بەندیخانەی نەغەدەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوو .

زۆربینراوترین