سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئەردەکانی یەزد

04:56 - 18/12/2024

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئەردەکانی یەزد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی "محەمەدعەلی دەرەکە تەمەن ٥٤ ساڵ ، خێزاندار باوکی دوو منداڵ و سیاوەش یاری" تەمەن ٦٧ ساڵ ، خێزاندار و باوکی منداڵێک، لە بەندیخانە ئەردەکانی یەزد جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو .

04:12 - 18/12/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین