سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد
10:00 - 15/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە "٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "سەلاح رەحیمی" تەمەن ٣٩ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی "مەڵەکشان"ی سنە لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە بەندیخانەی جەیرۆفت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئەردەکانی یەزد