بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
03:02 - 28/12/2024
هانا : سەر لە بەیانی هەینی "٧ی بەفرانباری ١٤٠٣" دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "ئارام محەمەدی" خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و "بێهزاد مەحمودی" خەڵکی پەسوێی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شوێنەی هەڕەمەکێ لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی دیکەی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- جوانڕۆ / بەردەوامی دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم گوڵعەنبەر برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانبەختکردووانی بزووتنەی ژن ، ژیان ، ئازادی
- شنۆ / دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە