بەندکراوان
شنۆ / دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
09:16 - 27/12/2024
هانا : سەر لە بەیانی پێنج شەممە "٦ی بەفرانباری ١٤٠٣" لانیکەم چوار شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "تۆفیق ئەمینی ، موراد عەبدوڵڵاعەمری ، نورەدین مەلاعەلیزادە و محەمەد بێهروزی" خەڵکی ئاوایی "هەق"ی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە گۆێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا : ئەم چوار شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی بە شێوەی هەڕەمەکێ و بە لێدان و بە کار هێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندانە و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی دیکەی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی پیرانشاری بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان