کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی پیرانشاری بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان

02:40 - 12/12/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی پیرانشاری بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان

هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا مەعروفی" خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "گزگسک"ی سەر بە پیرانشار ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان بە سەختی بریندار بوو .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ناوچەی "سێ چۆمان" سنووری پیرانشار لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە .

 

کۆڵبەری بریندار بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە .

بێکاری ، هەژاری و نەهامەتی لە ئەنجامی نەڕەخساندنی هەلی کار لە لایەن حکومەتەوە و تەقەکردن لە شارۆمەندان ، بە پێی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کە ئێرانیش بە هۆی واژۆکردنیەوە ناچارە جێبەجێی بکات ، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەوە دادەنرێت .

زۆربینراوترین