بەندکراوان
سنە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
12:09 - 25/11/2024
هانا : ڕۆژی سێشەممە "٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "سەیران خەسرەوی" خەڵکی سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد
- سوسەن حەسەنزادە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا
- بریندار بوونی شارۆمەندێکی ژن بە هۆی لێدانی بە چەقۆ لە لایەن هاوسەرەکەیە
- فەرشاد شوکروڵڵا دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا