بەندکراوان
ئیرەج محەمەدزادە ڕۆژنامە نوسی خەڵکی جوانڕۆ بە بەندکران سزا درا
03:56 - 25/5/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئیرەج محەمەد زادە ڕۆژنامەنوسی خەڵکی جوانڕۆ ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "تێکدانی بیری گشتی و بڵاو کردنەوەی بابەتی ناڕاست" بە دوو ساڵ بەندکران سزا دراوە .
ئیرەج محەمەد زادە تەمەن ٤٥ ساڵ بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامی تیتری غەرب و خوێندکاری زانکۆیە لە بەشی زانستی سیاسی کە لە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ کرماشان ڕاگوێزرا .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود
- نەوسود ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- مەهاباد ؛ دەستبەسەر کرانی ڕۆژنامەنووسێکی کورد پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- بریندار بوونی کرێکارێکی بینا سازی بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی