کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود

04:38 - 7/11/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی سێشەممە "١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەسەد فیروزبەخت" خەڵکی شاری جوانڕۆ ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی جێگیر لەو سنوورە بە سەختی بریندار بووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم کۆڵبەرە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقە لە پشتی کراوە و بە سەختی بریندار بووە .

کۆڵبەری بریندار بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە .

04:44 - 7/11/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین