کۆڵبەر
بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە
08:32 - 5/11/2024
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە "١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "ماردین شوکری" تەمەن ٤٢ ساڵ ، خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "دشە"ی سەر بە پاوە ، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ ماردین شوکری لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و سەر و ملی بە سەختی بریندار بووە .
شایانی باسە ، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیر ڕاگەینراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- فەردین رۆستەم نژاد کۆڵبەری بریندار ، پاش ١٨ مانگ بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا
- پاوە ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان
- بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نوسوود بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان