هەواڵ
پاوە ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست
04:42 - 17/8/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣" کرێکارێک بە ناوی "ناسر ڕاوەند" خەڵکی ئاوایی داودان باینگانی سەر بە پاوە ، لە کاتی کارکردن بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست لە گەڕەکی چەورژی ئەم شارە گیانی لە دەستداوە .
شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو بوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
04:44 - 17/8/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە بە هۆی ڕووداوی کار
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە
- بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار
- کامیاران ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی