بەندکراوان
ماوەی ٩٧٣ ڕۆژە پژمان مورادی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە ڕفێنراوە
09:38 - 14/11/2024
هانا : زیاتر لە ٩٧٣ رۆژ لە رۆژی دەستبەسەر کرانی "پژمان مورادی" تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی روانسەر تێپەڕ بووە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .
پژمان مورادی کوڕی رەزا ، خێزاندار و باوکی کچێکی تەمەن ٣ ساڵ لە رێکەوتی "٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٠" لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا .
سەرچاوەیکی ئاگادار گفتوگۆ کە لەگەڵ هاوکارانی هانا رایگەیاند ؛ پاش بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی پژمان مورادی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی منداڵەکەیان دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٧ مانگ بەندکران زانیبوویان کە ئەو لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە ڕفێندراوە و بۆ زیندانی سنە راگوێزراوە .
هەروەها ئەم سەرچاوەیە رایگەیاند ؛ پژمان مورادی لە ماوەی ئەم ٩٧٣ رۆژەدا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .
تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە تەمەن ٢٩ ساڵە بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە و ئەمەش بووتە هۆی زۆر بوونی نیگەرانەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە کوردە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئەمیر محەمەدخانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیواندەرە ئازاد کرا
- کۆڵبەری بریندار مەسعەب سەبزەواری بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا
- بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان سزای بەندکران و سزای نەخدی بە سەردا سەپێنرا
- بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی ئەمیر محەمەدخانی شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود