کۆڵبەر
کۆڵبەری بریندار مەسعەب سەبزەواری بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا
05:01 - 13/12/2024
هانا : ڕۆژی هەینی "٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣" مەسعەب سەبزەواری ، خێزاندار و خەڵکی ئاوایی قشڵاقی سەر بە شاهۆی شاری ڕوانسەر کە لە سنووری نەوسود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانی لە دەستداوە .
شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ لە سنووری نەوسود لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکرا و سەر و دەموچاوی بە سەختی بریندار بوو و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان کرابوو و دواتر لە بەشی icu لەم نەخۆشخانەیە خەوێنرابوو .
بێکاری ، هەژاری و نەهامەتی لە ئەنجامی نەڕەخساندنی هەلی کار لە لایەن حکومەتەوە و تەقەکردن لە شارۆمەندان ، بە پێی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کە ئێرانیش بە هۆی واژۆکردنیەوە ناچارە جێبەجێی بکات ، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەوە دادەنرێت .
05:03 - 13/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود
- ماوەی ٩٧٣ ڕۆژە پژمان مورادی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە ڕفێنراوە
- ڕووداوی شوێنی کار بووە هۆی بریندار بوونی چوار کرێکار لە روانسەر و سەردەشت
- سەربازێکی خەڵکی ڕوانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا