هەواڵ
ڕووداوی شوێنی کار بووە هۆی بریندار بوونی چوار کرێکار لە روانسەر و سەردەشت
01:26 - 2/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣" ڕوخانی سەقف لە فەلەکەی وەرزش بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک و بریندار بوونی دوو کرێکاری دیکە لە کاتی کار کردندا .
لەم ڕووداوەدا کرێکارێکی بینا سازی بە ناوی "ناسر ئەفەندی" خەڵکی سەردەشت گیانی لە دەستدا و دوو کرێکاری دیکە کە ناسنامەیان بۆ هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە بریندار بوون .
هەروەها ڕۆژی دووشەممە "٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣" کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی "مەنوچێهر چراغپور" تەمەن ٦٥ ساڵ باوکی ٥ منداڵ ، خەڵکی ئاوایی "دێسوور" و دانیشتووی ڕوانسەر ، لە کاتی کار کردن لە نهۆمی حەوتەمی بینایەک بەبووەتەوە و گیانی لە دەستداوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- خالد محەمەدیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە بەندیخانەی جەیرۆفت
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- کۆڵبەری بریندار مەسعەب سەبزەواری بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود