هەواڵ
سەربازێکی خەڵکی ڕوانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
02:25 - 25/8/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە "٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣" سەربازێک بە ناوی "محەممەد مەلەکی زادە" تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ڕوانسەر لە کاتی بەسەر بردنی دەورانی سەربازی زۆرەملێ ، بە چەک لە پاسگای قەڵا نەودشە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم سێ لاو بە هۆی سەربازی زۆرەملێ لە شاری ڕوانسەر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە .
سیستەمی سەربازی لە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت سوودمەند نابن لە بەڵگەنامە سەرەتاییەکان بۆ شارۆمەندان وەک پاسپۆرت ، مۆڵەتی کار و کاسبی ، یان کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان و هتد.
بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا و نەبوونی هیوا بە داهاتوو ، زۆرێک لە کێشە رۆحی و دەروونییەکانی کۆمەڵگا لە یەکتردا تێکەڵ بوون و ڕۆژانە شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بەتایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران دەبین.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەندکراوێکی سزا دراو بە لە سێدارەدان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
- کۆڵبەری بریندار مەسعەب سەبزەواری بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود
- ماوەی ٩٧٣ ڕۆژە پژمان مورادی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە ڕفێنراوە
- کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا