کۆڵبەر
نەوسوود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
05:06 - 16/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمڕۆ دووشەممە "٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود ، کۆڵبەرێک خەڵکی سەلاس باوەجانی بە قورسی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "ئەحمەد مەلایی" کوڕی عەبدولقادر و خەڵکی ئاوایی "پشتکر"ی سەر بە سەلاس باوەجانی سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ناوبراو لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە سکی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- نەوسوود / تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێک
- کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود
- کرماشان ؛ داراییەکانی چالاکێکی سیاسی لە لایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیرا
- سەلاس باوەجانی / گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە