سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی میاندواو
02:37 - 10/9/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە "١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد بە ناوی "سلێمان قارەمانی" تەمەن ٢٩ ساڵ ، کوڕی حسێن و خەڵکی ئاوایی "حەسەن لۆلان" لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کرا .
شایانی باسە ناوبراو نزیک پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
02:54 - 10/9/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی نەهاوەند و میاندواو
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی میاندواو