سێدارە
ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی نەهاوەند و میاندواو
07:21 - 25/12/2024
هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە "٤ی بەفرانباری ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "عەلی رەحمخانی" خەڵکی ئاوایی "دەرمرە"ی سەر بە قەزای "شاهینوەند"ی شاری "چگینی" لە بەندیخانەی ناوەندی نەهاوەند جێبەجێ کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ عەلی رەحمخانی ، پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپنێرابوو .
هەروەها سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە "٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "ڕامین کەبیری" کوڕی سەمەد و خەڵکی شاری "شاین دژ" کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتی بە ئانقەست" سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو ، لە بەندیخانەی ناوەندی میاندواو جێبەجێ کراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی میاندواو
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی میاندواو
- سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی نەهاوەند جێبەجێ کرا