بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
05:38 - 4/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ شارۆمەندێک بە ناوی "سۆران یوسفی" خەڵکی ئاوایی "سڵامەت"ی بۆکان لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
سۆران یوسفی تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندارە منداڵێکی هەیە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ سۆران یوسفی بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
05:56 - 4/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی ئەفشین ساعدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- سۆران یوسفی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی بۆکان ئازاد کرا
- سوسەن حەسەنزادە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا