بەندکراوان
سوسەن حەسەنزادە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا
01:38 - 6/12/2024
هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣" سوسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا .
سوسەن حەسەنزادە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درابوو و سزاکەی ڕۆژی پێنج شەممە "١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣" بەم شارۆمەندە راگەینرابوو .
سوسەن حەسەنزادە لە رێکەوتی "٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣" بە بێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ گرتنگەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزرا و لە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو .
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا تەنیا یەکجار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کوردتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە .
01:40 - 6/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی ئەفشین ساعدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- سۆران یوسفی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی بۆکان ئازاد کرا
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە