بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
10:39 - 8/12/2024
هانا : ڕۆژی شەممە "١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣" مامۆستایەک بە ناوی "ئومید حامدی" مامۆستای (قوتابخانە) مەدرەسەی شاهێد لە کامێران ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان کەیشتوون ؛ ناوبراو بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
06:18 - 10/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەرکردن و دوور خستنەوەی نایاسایی چوار مامۆستا لە لایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە تاوانە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە لە دیواندەرە
- مامۆستایەکی خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز
- سوسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بە ٣ مانگ بەندکران سزا درا