بەندکراوان
سوسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بە ٣ مانگ بەندکران سزا درا
01:03 - 15/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سوسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە .
سزاکەی ڕۆژی پێنج شەممە "١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣" بەم شارۆمەندە راگەینراوە .
سوسەن حەسەن زادە لە رێکەوتی "٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣" بە بێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ گرتنگەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزرا و لە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو .
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا تەنیا یەکجار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کوردتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە .
01:15 - 16/10/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی ئەفشین ساعدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەرکردن و دوور خستنەوەی نایاسایی چوار مامۆستا لە لایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە تاوانە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە لە دیواندەرە
- سۆران یوسفی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی بۆکان ئازاد کرا