بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
01:21 - 2/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣" چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "شەهرام حاتەمی" کوڕی عسمەت خێزاندار و خەڵکی ورمێ بەبێ پێدانی حوکمی دادگا ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە دەستیان بە سەر مۆبایل و لاپتۆپەکەشیدا گرتووە لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، شەهرام حاتەمی پێشتریش چەندین جار لە لایەن دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سوسەن حەسەنزادە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا
- مێهراب عەبدوڵڵازادە لە دەستبەسەر کراوانی بزوتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا
- سنە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە ١٨ مانگ بەندکران سزا درا
- ناسر بەکرزادە بەندکراوی خەڵکی ورمێ سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرا