کۆڵبەر
کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسود و مەریوان
04:29 - 27/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە "٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣" لە ئەنجامی تەقەی کردنی هێزە نیزامیەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری "دزئاور"ی نەوسود کۆڵبەرێک کوژراوە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "نازم سەفەری" خەڵکی ئاوایی "نوێن" سەر بە سەوڵاوا ، ڕاگەیاندووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ئەم کۆڵبەرە لاوە دوو فیشەک بەر سنگ و بەشی سەرەوەی لەشی کەوتووە .
هەروەها ڕۆژی دووشەممە "یەکی گەلاوێژی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "ئێحسان نەورۆزی" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گەیلانغەرب ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری مەریوان کوژراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود
- دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لەوانە مێرمنداڵێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا
- مەریوان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک پاش بانگ کرانی بۆ ئیداری ئیتلاعاتی سوپا
- جەسیم حاسڵی وەرزشوانی مەریوانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا