سێدارە
جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی دیزڵاوای کرماشان
04:23 - 22/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە "٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣" سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "دانیال کازمی نژاد" کوڕی ئەکبەر و خەڵکی ئاوایی "لوڕ" سەر بە شاباد ، لە بەندیخانەی دیزلاوای کرماشان جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ سزای لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوەیە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە و مافی کۆتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ، جێبەجێ کراوە .
ناوبراو لە رێکەوتنی "١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢" بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست"ی بەسیجیەک بە ناوی "سەجاد ئەمیری" لە سنووری قتووری خۆی دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای شۆڕشی کرماشانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .
شایانی باسە لە رێکەوتی "٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٢" بەسیجیەک بە ناوی سەجاد ئەمیری لە یەکێک لە شەهرەکەکانی شاری کرماشان کوژرا و لە رێکەوتی "١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢" میدیاکانی حکومەت هەواڵی دەستبەسەر کرانی دانیال کازمی نژادیان لە کاتی چوونە دەرەوە لە وڵات لە سنووری قتووری خۆی ڕاگەیاند .
11:25 - 23/7/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
- بەهمەن نادری شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کرماشان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا
- بانگەوازێک بۆ ڕزگارکردنی چوار بەندکراوی سیاسی عەرەب کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە
- بەیاننامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە بۆنەی ١٠ی ئۆکتۆبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی سزای لە سێدارەدان
- بنەماڵەکانی چوار بەندکراوی سیاسی کوردی لە سێدارە دراو سکاڵایان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمار کرد