بەندکراوان
پەخشان عەزیزی رۆژنامەنوسی کورد بە ئەندام بوون لە گروپە دژبەرەکانی وڵات تۆمەتبار کرا
03:51 - 13/2/2024
لەم ڕۆژانەدا کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی پەخشان عەزیزی روژنامە نوسی کورد لە لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەمنی ئەوین بەڕێوەچووە و دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا"، سزانامە بۆ دۆسیەکە نووسراوە و بۆ لێکۆڵینەوەی کۆتایی نێردراوەتە بەردەم لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری .
پەخشان عەزیزی تەمەن ٣٩ ساڵ رۆژنامە نووس و دەرچووی بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی پێشوو لە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوین گواسرایەوە .
شایانی باسە ژنە چالاکوانە کوردە لە ساتی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .
خانمی عەزیزی لە رێکەوتی "١٦ ی نوامبری ٢٠٠٩" لە گردبوونەوەیکی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە دژی لە سێدارەدانەکانی کوردستان ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ڕاگەیەندراوەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئیدانەکردنی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی : خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی خێرا و دەستبەجێی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و ئازادکرانی ناوبراوین
- پەخشان عەزیزی بەندکراوی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێنرا
- تاران / بەڕێوچوونی دادگای وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی
- دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی ناهید خوداجو بۆ زیندانی ئێڤین بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی