ژنان

ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی ژنان لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٣٩٩ 

01:03 - 26/3/2021

ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی ژنان لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٣٩٩ 

ئەم راپۆرتە بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە لایەن تۆڕی مافی مرۆڤی هانا ئامادە کراوە و هەوڵی زۆر دراوە تا زیاترین راپۆرتەکان لە خۆ بگرێ. بەڵام بە هۆی کەشی پۆلیسی و ئەمنییەتی و نەبوونی ئازادی رۆژنامەگەری لە ئێران و کوردستان، بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین ئەم ئامارە ناتوانێ پەردە لە سەر هەموو پێشێلکارییەکانی مافی ژنان لابدا هەر بۆیە ئاماری راستەقینە لەوە پترە. 


تۆڕی مافی مرۆڤی هانا، بە بۆنەی کۆتایی ساڵی ١٣٩٩ و دەسپێکی ساڵی نوێ، راپۆرتێکی لە سەر ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە بواری ژنان لە ٨ی مارسی ٢٠٢٠ تا ٨ی مارسی ٢٠٢١ ئامادە کردووە و رەوانەی کۆڕ و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی لە جیهان کردووە. 
ئەم راپۆرتە تیشک دەخاتە سەر دەسبەسەر کردنی ژنان، قەتڵ، خۆکوژی، دەرکردنی حوکمی قورسی دادگاکان لە دژی ژنان لە هەر چوار پارێزگای کوردستانی ئێران. 
هەروەها لەم راپۆرتەی کە لە بەردەستتاندایە ئاماژە دەکا بە بانگکردن و لێپرسینەوە لە ژنان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە و دەرکردنی سزای قورس بۆ ژنانی کوردستان. 
کۆی گشتی ٧١ کەیس پێشێلکاری هاتووەتە ئاراوە کە بەم شێوەیەی خوراوەیە: 

پێشیل کردنی مافی ژنان بە تۆمەتی هەڵسووڕانی سیاسی، ٢٠ جار روویداوە.  
پێشێل کردنی مافی شارۆمەندانی ژن بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، ٨ جار روویداوە. 
پێشێل کردنی مافی ژنان بە تۆمەتی چالاکی لە بواری مافەکانی ژناندا، ٤ جار روویداوە.  
پێشێل کردنی مافی ژنان لە بواری چالاکی ژینگەپارێزی، ٣ جار روویداوە.  
پێشێل کردنی مافی ژنان بە تۆمەتی ئایینی، ٥ جار روویداوە.  
سێدارە، ١ جار روویداوە.   
خۆکوژی، ١٠ جار روویداوە.  
مافی منداڵان (قەتڵ)، ١ جار روویداوە.  
دیاردە کۆمەڵایەتییەکان، ١٨ جار روویداوە.  
مین، ١ جار روویداوە.  

هەر وەک بە چاوی خۆتان دەیبینن لەم کەیسانەی سەرەوە، زۆرترین ژمارە لە پێوەند لەگەڵ پێشێلکاریی مافی شارۆمەندانی ژنە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی واتە ٪٢٨،٢ کۆی پێشێلکارییەکانی مافی ژنان لە ساڵی رابردوودا لە خۆ دەگرێ و کەمترین ئاماریش پێوەندیدارە بە سێدارە، ماڤی منداڵان و مین کە هەر کامیان یەک رووداو تۆمار کراوە. 
لە کۆی گشتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە بواری ژناندا لە سەر ئاستی کوردستانی ئێرانی بە گشتی لە مارسی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢١، زۆرترین ژمارە لە رووداوەکان پێوەندیدارە بە پارێزگای کرماشان کە دەبێتە ٪١٩،٩واتە ١١ رووداو تۆمار کراوە. هەروەها کەمترین ژمارە لە شارەکانی دەڕەشار، کەنگاوەر، سەحەنە، قوروە، بانە، نەغەدە، ایلام و دێولان کە هەر کام لەو شارانە رووداوێک تۆمار کراوە. 
هەر بە پێی ئەم ئامارە کە لە لایەن تۆڕی مافی مارۆڤی هاناوە ئامادە کراوە، دابەشکردنی رووداوەکانی پێوەندیدار بە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ بە پێی جۆری پێشێلکارییەکە، هەر وەک لە سەرەوەش ئاماژەمان پێدا، زۆرترین ژمارە لە پێوەند لەگەڵ پێشێلکاریی مافەکان ژنان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی واتە ٪٢٨،٢ کۆی پێشێلکارییەکانی مافی ژنان لە ساڵی رابردوودا لە خۆ دەگرێ و کەمترین ئاماریش پێوەندیدارە بە سێدارە، ماڤی منداڵان و مین کە ٪١،٤ واتە هەر کامیان یەک رووداو تۆمار کراوە.
ئاماری قەتڵ و کوشتن، زۆرترین کەیسەکان لە سەر قەتڵی شەرەف (ناموسی) بووە کە ئامارەکەی ١٩ کەسە. 


رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ 
٢٤ی مارسی ٢٠٢١  
 

بۆ بینینی ئامار لە پەڕەیەکی نوێ، کلیک بکە.

07:54 - 26/3/2021 نوێ کراوەتەوە.