هەواڵ
بریندار بوونی دوو کرێکار بە هۆی رووداوی شوێنی کار
02:57 - 14/10/2021
هانا: بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون، دوو کرێکاری کورد لە شارەکانی سەقز و قوروە رێکەوتی چوارشەممە ٢١ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، بە هۆی رووداوی شوێنی کار بە توندی بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ماشێنێکی سەمەند لە شەقامی سەعدی و بەرامبەر دەبیرستانی تەربییەتی سەقز، خۆی بە کرێکارێکی شارەوانیدا کێشاوە و لە ئاکامدا ئەو کرێکارە بە توندی بریندار بووە. شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە بە هۆی توند بوونی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەکانی سنە کراوە.
بەپێی راپۆرتێکی دیکە، کرێکارێکی کورد تەمەن ٢٠ ساڵ لە قوروە بە هۆی ئەوەی لە بینایەکی چوار نهۆم بەربۆتەوە بە توندی بریندار بووە. شایانی باسە ئەم کرێکارە لاوە لە کاتی کارکردندا بەربۆتەوە و بە هۆی کاری بوونی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی "کەوسەر" کراوە.
03:00 - 14/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- قوروە ؛ دەستبەسەر کرانی دووبارەی کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو