ئامار
تاران: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد
03:16 - 24/9/2021
هانا: شارۆمەندێکی کورد بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٩ مانگ بەندکران، لە تاران دەسبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی "ئێڤین" کرا.
بەپێی ئەم راپۆرتە "لوقمان پیرخزرانیان" پەیکەرساز و شارۆمەندی کوردی خەڵکی سنە و نیشتەجێی تاران، رۆژی ٢٨ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٩ی سپتەمبری ٢٠٢١)، بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی "ئێڤین"ی تاران روانە کراوە. ناوبراو بە تۆمەتی "شێواندن و هەڵخراندنی بیروڕای گشتی" ٩ مانگ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
لوقمان پیرخزرانیان رێکەوتی ١٥ی رەزبەری ١٣٩٩- (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، وێرای کچەکەی بە ناوی "ندا پیرخزرانیان" لەلاین هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کرابوون. دواتر ئەم شارۆمەندانە رێکەوتی ١٩ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٩ بە دانانی بارمتە بە شیوەی کاتی ئازاد کران. ئێستا بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی رەوانەی بەندیخانە کراوە.
03:17 - 24/9/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە مەحکوم بوو
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە