هەواڵ
مهاباد: ئازادکرانی شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی
12:08 - 15/10/2021
هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "زاهیر روز خوون" خەڵکی ئاوایی "کۆسە کەرێز" لە ناوچەی مهاباد راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی ٧ی خرمانان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرابۆوە و دواتر گەڕاندبوویانەوە بۆ بەندیخانەی مهاباد.
شایانی باسە "زاهیر روز خوون" لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەر جۆرە مافێکی ئینسانی بێبەش کراوە.
12:10 - 15/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- یوسف بەکری بە سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی مەحکووم کرا
- دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەئیتلاعاتییەکانەوە
- مهاباد: گیانبەختکردنی شارۆمەندێکی تر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت
- مهاباد: گیانبەختکردنی شارۆمەندێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت