هەواڵ

مەریوان: سەپاندنی ١٠ مانگ بەندکران بە سەر شارۆمەندێکدا 

03:21 - 15/10/2021

مەریوان: سەپاندنی ١٠ مانگ بەندکران بە سەر شارۆمەندێکدا 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، "حەسەن فەرەجی" شارۆمەندی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لەلایەن دەزگای قەزاییەوە ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. 


"حەسەن فەرەجی" تەمەنی ٤٤ ساڵە و خەڵکی ئاوایی "لەنجاوا" لە ناوچەی مەریوانە و رۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ - (٨ ژوئەنی ٢٠٢١)، لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەرکرابوو. 

ناوبراو رۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ - (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی سپا لە سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. 

شایانی باسە دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە کوردە بە بێ جۆرە هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بەڕێوەچووبوو و هیزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپا ناوبراویان لە ماڵەکەی خۆیدا گرتبوو و دواتر بۆ گرتووخانەی سپا لە سنە گوازرابۆوە. هەروەها لە کاتی دەسبەسەریشدا لە مافی بوونی پارێزەر بێبەش کراوە. 

03:25 - 15/10/2021 نوێ کراوەتەوە.