ڕاگەیاندن

بەیاننامەی ڕێکخراوە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران

01:17 - 4/8/2021

بەیاننامەی ڕێکخراوە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران

یەکیەتی ئورووپا چیتر ناتوانێ لە بەجێگەیاندنی ماڤی مرۆڤ جێی باوەڕ بێت، ئەگەر ڕێز لە ئیبراهیمی ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئێران بگرێ.

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە، یەکیەتی ئورووپا دەیهەوێ دیپڵۆماتێکی باڵای خۆی بە ناوی ئینڕیکە مورا بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبڕاهیمی ڕەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری داهاتووی ئیران بنێریت. 
ئێمە وەکوو نوێنەری ئاخێزە جەماوەریەکان و ڕێکخراوە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەم کردارەی یەکیەتی ئورووپا  تێناگەین. نوێنەری یەکیەتی ئورووپا لە کاتێکدا دەیهەوی بەرەو ئێران سەفەر بکا، کە کاتی خۆی هیچ نوێنەرێکییان بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی لوکاشنکۆ وەکوو سەرۆک کۆماری بێلاروس نەناردبوو. یەکیەتی ئورووپا قایل بە چ هۆکارێکە کە ئێستا نوێنەر بۆ ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی  ڕەئیسی دەنێرێت؟ ئێستا پرسیارێک دێتە ئاراوە، ئەویش ئەوەیە کە ئایا ئێمە وەکوو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمتر بایەخمان هەیە و لە چاو خەڵکی بێلاروس دەنگی ناڕەزایەتیمان کەمتر دەبیسرێت؟ ئایا لۆژیکی یەکیەتی ئورووپا بەرانبەر بە پرسە جیاکان لە سەر ئەساسی ڕەچەڵەکە؟ 
جێی گومان نییە کە ئیبراهیمی ڕەئیسی پێشێلکاری مافی مرۆڤە و دەبێتە سەرۆک کۆماری ڕژیمێکی دیکتاتۆڕی. یەکیەتی ئورووپا بە باشی لەم ڕاستیە ئاگادارە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٨ تا ٢٠١٩ بە هۆکاری کوشتن و ئەشکەنجە، هەزاران کەس لە بەندیخانەکانی ئەو ڕژیمە گیانیان لە دەست داوە.  ئەمە بەو مانایەیە کە پێشینەی کاری و کەسایەتی ئیبڕاهیمی ڕەئیسی لە بواری مافی مرۆڤییەوە زۆر بە ئاشکرا خراپترە لە هاوتاکەی خۆی لوکاشنکۆیە. هەڵبەت یەکیەتی ئورووپا خۆی ئاگاداری چۆنیەتی هەڵبژاردنی ڕەئیسی هەیە کە وەک هەڵبژاردنی لوکاشنکۆ فێڵبازییەک زیاتر نەبووە. بەڵام هەڵوێستێک کە سەبارەت بەم دوو بابەتە گرتوویەتی یەکجار جیاوازە. 
ئەم هەلوێستەی یەکیەتی ئورووپا هاوکاتە لەگەڵ ئەوە ڕووداوانەی ئێران کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەزاران خۆپیشاندەری لە سەر شەقامەکان دەستبەسەر کردوون کە بە ئاشتەوای جیا لە  داوای مافە ڕەواکانیان وەک: هەبوونی ئاو، بەرق و ماڤی هەڵبژاردن شتێکی تریان نەویستووە.  

هاووڵاتیانی کورد، عەرەب، بەلوچ، ئازەری، فارس و لۆڕ لە سەر شەقامەکانی ئێران داوای ئەو مافە ڕەوایانە دەکەن کە هەر هاووڵاتیەکی ئورووپی مافی خۆیەتی هەیبێ، یەکیەتی ئەورووپا زۆر باش ئاگاداری ئەم بابەتەیە بەڵام بڕیاری داوە هیچ نەبینێت.  
زۆر باش دەبێ کە وەبیرتان بێنینەوە کە هەر حەفتەی پێشوو بوو کە کۆماری ئیسلامی بە فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشێکی بێ هۆی بۆ سەر کەشتیەکی بارهەڵگر کرد کە لە ئینگلیستانەوە بەرەو نەتەوەیەکگرتوەکان بەرێوە بوو، کە تێیدا  شارۆمەندێکی ڕۆمانیانی کردە قوربانی و کوشتی، ئێستا یەکیەتی ئورووپا چۆن دەتوانێ ئاوا هەڵسوکەوت بکات، لە کاتێکدا کە شارۆمەندانی ئورووپی ئاوا بە دەستی ئێران دەکوژرێن؟ یان لەوانەیە کە ژیانی هەموو دانیشتوانی ئورووپا وەک یەک گرینگ نیین؟ 
یەکیەتی ئورووپا ئاگاداری ئەم ڕاستیە هەیە کە ئێران نەتەنیا خەڵکی خۆی سەرکوت دەکا، بەڵکوو فشاری بۆ خەڵکی عێراق، سوریا و لوبنانیش هێناوە. چەن مرۆڤیتر لەم وڵاتانە دەبێ ببن بە قوربانی کە یەکیەتی ئورووپا تێبگا پێوەندیەکانی لە بەرانبەر ئێراندا نە تەنیا دژی بنەماکانی ئەم یەکیەتیەیە، بەڵکوو خەسار دەگەێنێ بە بەرژەوەندیەکانیشیان و دەبێتە هۆکارێک بۆ هاتنی هەرچی زیاتری پەناخواز بۆ ناو یەکیەتی ئورووپا. چەند کەسی تر لە عەرەبەکان، کوردەکان و سریانی و ئاشوریەکان دەبێ لە وڵاتی خۆیان سەرکوت بکرێن و ناچار بن هەڵێن، تا یەکیەتی ئورووپا تێبگا توندوتیژیەکانی ئێران، خەسار دەگەیێنێ بە خەڵک و یەکیەتی ئورووپاش. 
بەندی یەکی جاڕنامەی یەکیەتی ئورووپا لە مەڕ مافە بنەڕەتیەکان دەڵێ: "کەرامەتی مرۆڤ نابێ پێشێل بکرێت و دەبێ ڕێزی لێبگیردرێ وبپارێزرێت." بەندی دوو دەلێ: "هەر مرۆڤێک دەبێت حەقی ژیانی هەبێت"  یەکیەتی ئورووپا ئەم ڕێسایانە بۆ بلاروس ڕەچاو دەکا بەڵام لە بەرانبەر ئێراندا نا. ناردنی ئێنریکە مورا بۆ ئێران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیمی ڕەئیسی، ئەو پەیامە بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئێران دەدا، کە ئێوە یان دەبێ سپی پێست بن، یان دەبێ بۆ پاراستنی کەرامتی مرۆڤایەتی و حەقی ژیانتان کۆچ بکەن بۆ ئورووپا، هەر بۆیە سیاسەت و ئەو پەیامەی دەیگەیێننن دەبێتە هۆی زۆربوونی پەنابەر. 
 ئێمە خەڵکی ئێران، داوا لە یەکیەتی ئورووپا دەکەین کە لە پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی ئیبڕاهیمی ڕەئیسی، بە تەواوی پێبەند بن بە بەڵێنی و بەرپرسیارەتیان لە بەرانبەر پاڵپشتی لە بایەخە دێمۆکراتیەکەکان و یاسای مافی مرۆڤ. ئێمە داوامان لە ئێوە هەیە بە جێگەی هاوشان وەستان لەگەڵ جینایەتکاران، باس لە جینایەتەکانیان بکەن. ئێمە چاوەڕوانیمان لە یەکیەتی ئورووپا هەیە کە لە سەر یاسا و ڕێسای خۆیان بمێننەوە، وێڕای ڕێزگرتن لەم ڕێسایانە پشتیوان و پاڵپشتی بەرژەوەندیەکانی خۆیان و شارومەندانی ئێران و تەواوی ئەو کەسانە بن کە لە ژێر سەرکوت و ستەمی ئەم ڕژیمە دان. 

Komala Party of Iranian Kurdistan
Democratic Party of Iranian Kurdistan
Komala Party of Kurdistan
Free Balochistan Movement
Rojhelat women Organisation
European Syriac Union
Welt kurdische Organisation (WKO) e.V.
Democratic Solidarity Party of Al Ahwaz
Baluchistan People's Party
Azerbaycan Democratik Birliyi- Birlik
The Youth Organization of Iranian Kurdistan
Kolbarnews
Hana Human Rights Organisation