هەواڵ

سەقز: درێژەی دەستبەسەرکرانی شارۆمەندان 

12:05 - 6/12/2021

سەقز: درێژەی دەستبەسەرکرانی شارۆمەندان 

هانا: سێ شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی "مەڵقەرەنی" لە ناوچەی سەقز لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر کران. 


رۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٥ی دیسەمبری ٢٠٢١)، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "محەممەد فەدەوی" و "رەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" خەڵکی ئاوایی "مەڵقەرەنی" لە ناوچەی سەقز بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون. 

تا گەیشتنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەم دوو شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە. 
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە دوێنێ هەواڵی دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی تر بە ناوی "زانکۆ مەسعوودی" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "مەڵقەرەنی" لە ناوچەی سەقز لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاوکرایەوە. 

شایانی باسە لە مانگی رابردوودا "٢٠ی گەڵاڕێزان" دوو شارۆمەندی دیکەش هەر لەو ئاواییە بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا میهرجوو" و "محەممەد میهرجوو" قۆڵبەست کرابوون و ئێستا لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراون. 
 

12:18 - 6/12/2021 نوێ کراوەتەوە.