هەواڵ
شنۆ: چۆمی گادەر لە مەترسی لەناوچووندایە
03:05 - 20/11/2021
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، چۆمی گادەر لە شنۆ بە هۆی ئەوەی حکومەتی ئیسلامی ئێران ئیجازەی کاری بە کارخانەکانی خیز و چەو داوە، بەرەو لەناوچوونە.
لەم رۆژانەدا کەمپینی رزگاری چۆمی گادەر شاڕەگی حەیاتی شنۆ لەلایەن خەڵکی دڵسۆز و بەرپرسەوە کەتووەتە رێ. بەڵام حکومەتی ئیسلامی ئێران و کاربەدەستانی ئەم حکومەتە لە سەر درێژەدان بە سیاسەتی وێران کردنی ژینگەی کوردستان و لەوانە لەناوبردنی چۆمی گادەر سوورن و هیچ بایەخێکیان بە داواکاریی خەڵک بۆ هەڵنەگرتنی خیز و چەوی بەستێنی چۆمی گادەر کە یەکێک لەو رووبارە سەرەکییەکانەیە دەڕژێنە گۆلی ورمێ نەداوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار