هەواڵ
مەرگی گوماناوی کچە کوردێک لە کەرەج
01:47 - 3/12/2021
هانا: رۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١ی دیسەمبری ٢٠٢١)، کچە کوردێک دوای ئەوەی لەلایەن براکەیەوە کەوتە بەر لێدان و ئازار و ئەشکەنجە، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.
هاوکاران هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "زارا ئەحمەدپوور" تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "خان میران" لە ناوچەی "زێوێ"ی سەقزە و نیشتەجێی کەرەج بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، زارا لە یەکێک لە شەریکەکانی کەرەج وەک کرێکار کاری کردووە. باوکی زارا دوای لێکردبوو هەقدەستی مانگی رابردووی پێ بدا، بەڵام زارا داواکەی باوکی رەت کردبۆوە. براکەی زاراش هەڵدەکوتێتە سەری و لێیدەدا و بە سەختی ئازاری دەدا و لە ئاکامدا زارا گیانی لەدەستدەدا.
هەڵبەت لە راپۆرتێکدا کە بۆ هانا هاتووە، هۆکاری مەرگی زارا دەگەڕێنتەوە بۆ خواردنی دەرمان و خۆکوژی. بەڵام تا ئێستا هۆکاری مەرگی زارا روون نییە چونکە ئاسەواری لێدان و کوتران بە لەشییەوە بووە و گیانی شین و مۆر هەڵگەڕاوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو
- مەتین رازییان بە دانانی بەرمتە ئازاد کرا