هەواڵ

مەریوان: گواستنەوەی شارۆمەندێکی کورد بۆ بەندیخانەی ئەو شارە 

06:05 - 4/12/2021

مەریوان: گواستنەوەی شارۆمەندێکی کورد بۆ بەندیخانەی ئەو شارە 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە یەکێک لە گرتووخانەکانی مەریوانەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گوازراوەتەوە. 


ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "عەبدلڕەحمان ئەفشار" خەڵکی شارەدەێی "نێ" لە ناوچەی مەریوان راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی شەممە ٢٢ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو. 

شایانی باسە "عەبدوڵڕەحمان" لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەرجۆرە مافێکی خۆی وەک بەندکراوێک بۆ وێنە بوونی پارێزەر بێبەش کراوە. 
 

06:06 - 4/12/2021 نوێ کراوەتەوە.