هەواڵ

نەغەدە: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد و گواستنەوەی بۆ بەندیخانە    

02:08 - 27/11/2021

نەغەدە: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد و گواستنەوەی بۆ بەندیخانە    

هانا: رۆژی هەینی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٦ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "وەسیم رەحمانی" خەڵکی جوانڕۆ بۆ بەندیخانەی "نەغەدە" گوازرایەوە. 


بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو رۆژی یەکشەممە ٣٠ گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نەغەدە دەستبەسەر و دوای لێپیچینەوە رەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە.