هەواڵ

ورمێ: بریندارکرانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە 

04:22 - 27/11/2021

ورمێ: بریندارکرانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٥ی نوامبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری مەرگەوەڕی ناوچەی ورمێ بریندار بوو. 

هاوکارانی هانا لە رپۆرتێکدا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "نیهاد محەممەدپوور" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "ژارەژای" ناوچەی مەرگەوەڕ سەر بە ورمێ راگەیاندووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە ئەم شارۆمەندە لە کاتی کۆڵبەریدا لە دۆڵی "بنار"ی ناوچی مەرگەوەڕ بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا سینگی پێکراوە و بە توندی بریندار بووە. ناوبراو بۆ چارەسەر پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە. 

شایانی باسە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی نیهاد محەممەدپووریان کەلەپچە کردووە و لاقیشیان بەستووە و داوای جەریمەی بەزاندنی سنووریان لە بنەماڵەکەی کردووە. هەرەوەها هێزەکانی حکومەت داوای پارەی ئەو گولـلەیان لە بنەماڵەی نیهاد محەممەدپور کردووە کە لە سینگی ناوبراویان داوە.  

04:25 - 27/11/2021 نوێ کراوەتەوە.