ئامار

چوار بەندکراوی سیاسی کورد کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە 

12:26 - 11/10/2021

چوار بەندکراوی سیاسی کورد کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە 

وێنەی چوار بەندکراوی سیاسی #محێدین_ئیبڕاهیمی و #حەیدەر_قوربانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئیران و #شاکر_بێهرووزی و #مەتین_خزری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەلایەن دادگاکانی "ئینقلاب"ی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە. 


لە راستیدا سزای سێدارە جینایەتێکە لە پێشدا و بەر لە ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی بڕیاری بۆ دەدرێ، حکومەتی ئیسلامی ئیران لە سزای سێدارە بۆ ترساندن و گوشار بۆ سەر کۆمەڵ و کۆنتڕۆڵی خەڵک لەم رێگایەوە کەڵک وەردەگرێ و بەم بڕیارەی بە شێوەی جۆراوجۆر شارۆمەندان دەکۆژێ. 

شایانی باسە، ئێستا لە ئێران تەنیا بەندکراوانی سیاسی و لاوان و تازەلاوان گیانیان لە مەترسیدا نییە، بەڵکوو خەڵکانی ئاسایی نێو کۆمەڵیش بە دەستی سپای پاسداران، بەسیج و هێزە ئینتزامییەکانەوە ئەمنییەت و ئاسایشیان لێ هەڵگیراوە. ئێعدامی سەرەڕۆیانە، لەسێدارەدانی ڕەمەکی و بەپەلە، ئێعدامی سەر شەقامەکان و مەرگ و گیانلەدەستدانی دەستبەسەرکراوان لە بەندیخانەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا لە ئێران رۆژ لەگەڵ رۆژ لە هەڵکشانە و زیاد دەکا.  

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا