هەواڵ

ورمێ/ون بوونی سێ کۆڵبەر لە بەفرو بۆراندا

12:05 - 15/1/2022

ورمێ/ون بوونی سێ کۆڵبەر لە بەفرو بۆراندا

هانا:رۆژی پێنجشەمە"۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۰ــ ۱۴ی ژانوییەی۲۰۲۲"سێ کۆڵبەری کورد لە بەفرو بۆراندا ون بوون. هاوکارانی هانا,ناسنامەی ئەم شارۆمەندانەیان"بەهلول سەیدانی فەرد"و"بارزان مەهینی"وئەسعەد سەیدانی فەرد"خەڵکی ئاوایی"باوان"لە مەنگوری سەر بە ورمێ راگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە,ئەم هاووڵاتیانە لە"تورکیا"لە سنووری"ورمێ ــ تورکیا"لە دۆلی"بنارە"لە بەفرو بۆراندا ون بوون.
شایانی باسە:تا دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریە لە چارەنووسی ئەم سێ کوڵبەرە بۆ ڕیکخراوی مافی مروڤی هانا لە بەردەستدا نیە.