هەواڵ

سنە: دوو چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کران 

05:27 - 21/5/2022

سنە: دوو چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کران 

هانا: بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی گوڵانی ١٤٠١-(٢١ی مەی ٢٠٢٢)، دوو چالالکی کرێکاری بە ناوەکانی "هاوژین لوتفی" و "ئاڕمین شەریفە" کە هاوسەرن، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کراون. 


بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بە سەر کتێب، موبایل و لەپتاپی ئەم شارۆمندانەدا گرتووە. 
شایانی باسە، "ئارمین شەریفە" ماوەی نزیک بە دوو ساڵە نەخۆشینی شێرپەنجەی گرتووە و پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی و دەرمانی هەیە. 
 

05:47 - 21/5/2022 نوێ کراوەتەوە.