هەواڵ

ئازاد کردنی جەماڵ عبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتەی ۲٥ ملیارد تمەنی

07:55 - 24/6/2022

ئازاد کردنی جەماڵ عبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتەی ۲٥ ملیارد تمەنی

هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی پوشپەڕ۱٤۰۱(۲۳ی ژوئەنی ۲۰۲۲)شارۆمەندێک بە ناوی "جەماڵ عەبدوڵڵاهی" خەڵکی شاری بانە، دوای ۱٤ مانگ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتەی ۲٥ ملیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی تا تەواو بوونی کۆی پێڕاگەیشتنی دادوەر لە یەکێ لە گرتووخانەکانی ئەمنیی سپاە لە تاران ئازاد کرا.

جێی وەبیر هێنانەوەیە جەماڵ عەبدوڵڵاهی سەرەتای مانگی گوڵانی ۱٤۰۰ هاوکات لەگەڵ براکەی کەماڵ عەبدوڵڵاهی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا وە بە تۆمەتی کوشتنی مۆحسن فەخری زادە لە بانە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێ لە گرتووخانەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە سنە گوازرابونەوە. 
ڕێکەوتی ۱۷ی ڕەزبەر۱٤۰۰ (۹ی ئۆکتۆبر ی ۲۰۲۱)، ئەم دوو برا دوای تەواو بوونی کۆی لێپرسینەوە لەگوتووخانەکانی ئەمنیی سنەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرابونەوە. 
کەماڵ عەبدوڵڵاهی هەروا لە گرتووخانەکانی ئەمنیی تاران دەستبەسەرە.