هەواڵ
دوکتور ناسر فەهیمی لە بەندیخانەدا هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە
04:05 - 19/6/2022
هانا: "دوکتور ناسر فەهیمی" پزیشکی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی تارانی گەورەدا دوێنێ شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە دوکتور ناسر فەهیمی پاش ١٢ ساڵ بەندکران و نزیک بوونەوە لە کۆتایی سزاکەی، رۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان بەرپرسانی بەندیخانە هەڕەشیان لێ کردووە ئەگەر درێژە بدا بە بڵاوکردنەوەی رووداوەکانی ناو بەندیخانە و لەقاودانی راستییەکان دەیکوژن و تەنانەت پاش ئازاد کرانیشی هەر لەبەر دەستیان دەرناچێ.
دوکتور ناسر فەهیمی لە ماوەی ئەم ١٢ ساڵەدا لە بەندیخانەوە لە رێگای نامە و راگەیاندنەکانییەوە پەردەی لە سەر گەلێک پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لادا و هەروەها لە نامەکانیدا بۆ بەرپرسانی باڵای حکومەت و دەزگای داد و قەزایی، داوای کردووە لەبەر بوونی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆڕ مافی شارۆمەندی لێ وەرگرنەوە. ناوەندە ئەمنییەکانیش رایانگەیاندووە ئەم داوکارییەی ئەو کایە کردنە بە ئابڕووی نیزامی دەسەڵاتداری ئیسلامی ئێران و بووەتە مایەی تووڕە بوونی بەرپرسانی حکومەت و دامودەزگای قەزایی و هەر بۆیە تا ئێستا چەندین جار لەلایەن مەئمووران و بەڕێوەبەرانی بەندیخانەوە کەوتووەتە بەر ئازار و ئەشکەنجە و هەڕەشەی مەرگی لێ کراوە.
بەپێی راپۆرتەکان، لە مانگەکانی رابردوودا بنەماڵەی دوکتور ناسر فەهیمی بۆ وێنە براکەی بە ناوی "ئارام فەهیمی" کە وەرزشکار و کەسایەتییەکی خۆشەویستی کوردستانە، لە ژێر گوشاردا بووە و چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە داوا کراوە و هەڕەشەیان لێ کردووە.
04:10 - 19/6/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە مەحکوم بوو
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە